"بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی سوارێز"
رۆژنامه‌نووسێكی بریتانیا كه زانیارییه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو هه‌ژمار ده‌كرێت، ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت رۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌رازیلی بكه‌نه شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز.
لۆرنزۆ مارتین له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی CaughtOffsideـی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 31 ساڵی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت و شوێنه‌كه‌ی به رۆبێرتۆ فێرمینیۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ پڕ بكاته‌وه.
فێرمینیۆ له هاوینی 2015 له یانه‌ی هۆفینهایم به 22 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده لیڤه‌رپوول و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت، له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته‌وه لیڤه‌رپوول 150 یاری كردووه، 53 گۆڵ و 41 ئاسیستی هه‌یه.
لویس سوارێز له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به 73 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 204 یاری، 155 گۆڵ و 85 ئاسیستی كردووه.