به‌ ڤیدیۆ.. ئه‌ستیره‌یه‌كی بارسیلۆنا له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌ مه‌درید لێی قه‌وما

له‌گه‌ڵ كچه‌ سه‌ماكاره‌كان بۆته‌ شه‌ڕ و پۆلیس كه‌وتۆته‌ نێوانیان

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ مونیر حه‌دادی یاریزانی به‌ ڕه‌سه‌ن مه‌غریبی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاهه‌نگی رۆژی له‌ دایكبوونی بردۆته‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌ مه‌درید، دوای 7 سه‌عات ئاهه‌نگ و رابواردن تووشی گرفت ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ مونیر حه‌دادی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ئێواره‌ی دوێنێ ئاهه‌نگی له‌ دایكبوونی خۆی له‌ مه‌درید گێراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ مونیر حه‌دادی هاوشانی خانه‌واده‌كه‌ی چه‌ندان سه‌ماكاری یانه‌كانی شه‌وانه‌ی به‌ كڕی گرتووه‌ و بۆ ماوه‌ی 7 سه‌عات ئاهه‌نگ و سه‌مایان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ دوای كۆتایی هاتنی ئاهه‌نگه‌ سه‌ماكاره‌كان داوای پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیان له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا كردووه‌ و پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ره‌تادا كردوویانه‌، به‌هۆیه‌وه‌ حه‌دادی توڕه‌ ده‌بێت و ده‌بیته‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌، پاشان پۆلیس ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان و به‌ 1000 یۆرۆ هه‌ردوولا رازی ده‌بن.