به فه‌رمی دادگا سزای 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئاردا توران سه‌پاند
بابه‌تی زیندانیكردنی ئاردا توران میدیاكانی ئه‌ورووپا به گشتی و هی توركیای به‌تایبه‌تی ته‌نی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌و یاریزانه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ژنی گورانیبێژێكی توركیا و به چه‌ندان بابه‌تی دیكه‌ش تۆمه‌تبار كراوه.
ئاردا توران یاریزانی بارسێلۆنا كه به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته یانه‌ی ئیستنه‌بوول باشاك شه‌هیر، به فه‌رمی سزای 12 ساڵ زیندانی له لایه‌ن دادگای توركیا به‌سه‌ردا سه‌پا.
دوای ئه‌وه‌ی ئاردا توران رووده‌كاته یانه‌یه‌كی شه‌وانه، دواتر به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه ده‌ست بۆ خێزانی بێركای شاهینی گۆرانبێژی ناسراوی توركیا درێژ ده‌كات كه له‌و شه‌ودا گۆرانی گوتووه بۆ یانه‌ی شه‌وانه‌كه بانگهێشت كراوه.
ئه‌م دیمه‌نه بێركای شاهین توڕه ده‌كات و راسته‌وخۆ به‌ره‌و رووی ئارادا ده‌چێت و پێی ده‌ڵێت چۆن جورئه‌ت ده‌كه‌یت ده‌ست بۆ خێزانی من درێژ بكه‌یت، له كاتێكدا تۆ خێزانت هه‌یه و خێزانه‌كه‌شت دووگیانه.
ئاردا توران به‌رگه‌ی ئه‌م قسانه ناگرێت و په‌لاماری بێركای شاهین ده‌دات هه‌موو رووخساری زامدار ده‌كات و لۆتی ده‌شكێنێت.
دواتر ئاردا به ده‌مانچه و ده‌چێته نه‌خۆشخانه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر قورس‌تر بوو، به‌و پێیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێ بده‌ن ده‌مانچه‌ی هه‌ڵگرتووه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئاردا توران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا و پاشان له دادگا په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راگه‌یاندرا و دادگا سزای 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئاردا توران سه‌پاند.