به ڤیدیۆ.. به‌هۆی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانی تا دێت باڵای به‌رزتر ده‌بێت
رۆبێرت بۆبرۆزسكیی لاوێكی رۆمانییه و ته‌مه‌نی 17 ساڵه به‌ڵام درێژی باڵای دوو مه‌تر و 35 سانتیمه‌تره و له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی راهێنانی تۆپی باسكه ده‌كات، خه‌ونیشی ئه‌وه‌یه رۆژێك له خولی باسكه‌ی ئه‌مریكی یاری بكات و ببێته یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر.
رۆبێرت درێژی باڵای دوو مه‌تر و 35 سانتیمه و یاریزانی زانكۆی سپایه‌ره له ئۆهایۆی ئه‌مریكایه.
درێژی باڵای رۆبێرتی رۆمانی به‌هۆی تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانه‌وه دروست بووه كه هه‌مان كێشه‌ش له‌گه‌ڵ باوكی روویداوه و ئه‌ویش درێژی باڵای دوو مه‌تر و 16 سانتیمه‌تره و پێشتریش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی رۆمانیا بووه.
رۆبێرت ده‌ڵێت: كاتێك منداڵبووم هه‌میشه باوكم پێی ده‌گوتم چه‌ند سانتیمه‌ترێك له‌من درێژ تر ده‌بیت، به‌ڵام كاتێك ته‌مه‌نم زۆر بوو درێژی باڵام زۆر زیاتر بوو، ئێستاش له‌گه‌ڵی راهاتووم وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه مامه‌ڵه ده‌كه‌م و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروستت نه‌كردووم و خه‌ونم هه‌یه و ده‌مه‌وێت بیهێنمه دی، هه‌ڵبه‌ت زۆر جار رووبه‌رووی كه‌سانێك ده‌بیته‌وه تۆیان پێ نامۆیه، به‌ڵام هێدی هێدی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش راهاتووم.
له ته‌مه‌نی 13 ساڵی رۆبێرتی باڵابه‌رز درێژی باڵای گه‌یشته دوو مه‌تر و 25 سانتیمه‌تر دكتۆره‌كانیش پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌وكاته‌ی رۆبێرت ده‌گاته ته‌مه‌نی 21 ساڵی درێژی باڵای 2 مه‌تر تێپه‌ڕ بدات.
رۆبێرتی 17 ساڵ هه‌وڵ ده‌دات له رێگای زانكۆی سپایه‌ر بتوانێت په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له یانه‌كانی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكی بكات و ببێته یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر هه‌روه‌كو پێشتر جۆرج مۆریسانی رۆمانی یاری بۆ یانه‌كانی واشنتۆن ویزارد و برۆكلین نێتس كردووه.
دیڤی بریسكی، راهێنه‌ری باسكه له باره‌ی رۆبێرت ده‌ڵێت: هێشتا رۆبێرت منداڵه به‌ڵام منداڵێكی زۆر مه‌زنه و ده‌توانین یاریزانێكی زۆر باشی لێ درووست بكه‌ین، ئه‌و ئێستا هه‌موو تاكتیك و شێوازی یاریكردنه‌كان ده‌زانێت و زۆر به‌باشی هه‌وڵی بۆ ده‌دات سیسته‌مێكی تایبه‌تمان بۆی داناوه و ده‌مانه‌وێت كێشی زیاد ببێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی زیاتر بێت و بتوانێت به‌باشی له یاریگا بجوڵێته‌وه.
رۆبێرت هێدی هێدی باڵای به‌رزتر ده‌بێت و هه‌میشه‌ش پزیشكی تایبه‌ت رێنمایی پێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ببێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا و درێژی باڵاكه‌ی ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆیی و وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت.