"ئه‌گه‌ر باتۆمیۆ ده‌ستله‌كارنه‌كێشێته‌وه مێسی له بارسێلۆنا ده‌ڕوات"
سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له پێناو پاراستنی مێسی پێویسته به زووترین كات ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 ئابی 2017، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ له سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت، مێسی له بارسێلۆنا ده‌ڕوات.
لاپۆرتا ده‌شڵێت: مێسی چاوه‌ڕوانی گۆڕینی بارتۆمیۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌كارنه‌كێشێته‌وه جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی ده‌پێچێته‌وه.
خوان لاپۆرتای 55 ساڵ، له نێوان ساڵانی 2003 تا 2010 سه‌رۆكی بارسێلۆنا بووه، یانه‌ی بلاوگرانا له سه‌رده‌می ئه‌و زۆرترین ناسناوی بردۆته‌وه.