"ریال مه‌درید به 200 ملیۆن یۆرۆ له ڕازیكردنی نێیمار نزیك بۆته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز له‌گه‌ڵ باوكی نێیمار به 200 ملیۆن یۆرۆ رێككه‌وتووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو كوڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له دوو گواستنه‌وه‌ی رابردوو گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و پێرێز خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار ئاماده ده‌كات كه بڕی گواستنه‌وه‌كه‌ی به مووچه‌ی ساڵانه‌شه‌وه نزیكه‌ی 450 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی یانه شایانه‌كه ده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌رچی نێیمار دا سیلڤا له دوایین پرێس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا ره‌تی كرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئۆنای ئیمری راهێنه‌ر و ئیدینسۆن كاڤانی هه‌بێت، به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م قسانه‌ی نێیمار ته‌نیا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی گرفته‌كانی یانه‌كه‌ی بووه و به ته‌واوه‌تی بیر له جێهێشتنی یانه پاریسییه‌كه ده‌كاته‌وه.
له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڤینسیۆس جۆنیۆرۆی به‌رازیلی له یانه‌ی فلامینگۆ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له یانه‌ی ریال مه‌درید تاقی ده‌كاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید بیری له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م یاریزانه له داهاتوو هاوشانی نێیمار له هێڵی پێشه‌وه جووت بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه وه‌رزی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ شكستی هێنا، به‌ڵام له ئێستادا بارودۆخی دارایی یانه‌كه بووژاوه‌ته‌وه و هه‌موو رێكاره‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار فه‌راهه‌م كردووه.