به ڤیدیۆ... میلان به سه‌ركردایه‌تی كالینیچ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی چواره‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئه‌یسی میلان سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی ئۆدێنزی تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیش له گێمی یه‌كه‌م له ماوه‌ی 9 خوله‌ك تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 ئه‌یلوولی 2017، له یاریگه‌ی سانسێرۆ، یانه‌ی ئه‌یسی میلان میوانداریی یانه‌ی ئۆدێنزی كرد.
یانه‌ی میلان له خوله‌كی 22 له رێگه‌ی نیكۆلا كالینیچی هێرشبه‌ری كرواتی به گۆڵێكی پێشكه‌وت، دواتر یانه‌ی ئۆدێنزی له رێگه‌ی كیڤن لاسانیا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی یانه‌ی میوان زۆری نه‌برد، كاتێك كالینیچ گه‌ڕایه‌وه دیسان گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه به‌سوودی یانه‌ی میلان كۆتایی هات، یانه‌ی میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی چواره‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی ئۆدێنزیش به ته‌نیا 3 خاڵ بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دابه‌زی.
راستییه‌كانی یارییه‌كه
ـ بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی ئه‌مساڵ ته‌كنه‌لۆژیا له یارییه‌كدا دوو گۆڵ ره‌ت بكاته‌وه، كه تێیدا ناوبژیوان له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه دوو گۆڵی له یانه‌كانی میلان و ئۆدێنزی ره‌ت كرده‌وه.
ـ نیكۆلا كالینیچ له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی ته‌نیا 2 شووتی به ئاراسته‌ی تیپی به‌رامبه‌ر لێداوه، هه‌ردوو لێدانه‌كه‌ش گۆڵ بووه.
ـ كالینیچ بۆ یه‌كه‌مجاره گۆڵی له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه لێ ره‌ت بكرێته‌وه.