"زنجێره‌یه‌ك هه‌واڵی خۆش بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید راده‌گه‌یه‌نێت"
سه‌رپه‌رشتیاری لالیگای ئیسپانیا له لێدوانێكدا زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵی خۆش بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید راده‌گه‌یه‌نێت و دڵی هه‌وادارانی بارسێلۆناش ده‌ڕه‌نجێنێت.
خاڤێر تیباس سه‌رپه‌رشتیاری لالیگا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید ناڕوات.
تیباس ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له باره‌ی كریستیانۆ و كه‌یسی خۆدزینه‌وه له باجدان ده‌وترێت، له لایه‌ن میدیاكان گه‌وره كراوه و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌توانێت كێشه‌كانی باجدان به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكات.
تیباس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێویسته یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌توندی سزا بدرێت و چیتر رێگه‌ی پێ نه‌ده‌ن به‌شداریی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا بكات، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی نا یاسایی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان مامه‌ڵه ده‌كات.
تیباس گوتیشی: دڵنیام نێیمار دێته ریال مه‌درید، ره‌نگه ئه‌م وه‌رزه بێت، دووریش نییه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌م گواستنه‌وه‌ی رووبدات، پێموایه نێیمار رۆژێكدا دێت له ده‌رگه‌ی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه لالیگا.
تیباس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی: ئانتوان گریزمان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێ ناهێڵێت و هه‌ر له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه، چونكه مه‌درید بۆ ئه‌و له بارسا گونجاوتره.