كریستیانۆ له نوێترین دیمانه‌یدا ترسه گه‌وره‌كه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی ئین سپۆرتی وه‌رزشی ترسی خۆی له پێكانه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه و نایشارێته‌وه كه ریال مه‌درید له باشترین ساته‌كانی نییه و بردنه‌وه‌ی مۆندیالی یانه‌كانیش به گرنگ ده‌زانێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: نازناوی مۆندیالی یانه‌كان بۆ ریال مه‌درید گرنگه، ئێمه دڵخۆشین به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ین و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م نازناوده‌ده‌ین، چونكه پاڵه‌وانێتیه‌كی خۆشه‌ویسته له‌لامان.
كریس گوتیشی: جگه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بێگومان هه‌وڵی گۆڵكردن ده‌ده‌م، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین له دوو یاری داهاتوو چی رووده‌دات، ئێمه ئاماده‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌بێ سه‌یركردنی ركابه‌ره‌كانمان له پاڵه‌وانێتیه‌كه.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: به‌رده‌وام ئاره‌زوو ده‌كه‌م پێكهاته‌یه‌كی ته‌واومان هه‌بێت و ته‌نیا بێنزێما و به‌یڵ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه پێكراومان نه‌بێت، ئه‌وان دوو هێرشبه‌ری وه‌ك منن، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌مان هه‌یه گرنگی زۆریان هه‌یه له به‌رگری و ناوه‌راست.
كریستیانۆ گوتیشی: د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین ریال مه‌درید له باشترین ساته‌كانی نییه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له به‌رگری تا هێرشبه‌ری، متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه گرنگ ئه‌وه‌یه كۆتاییه‌كی باشمان هه‌بێت و بتوانین ئه‌م وه‌رزه‌ش نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه.
له قۆناخی پێشكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، له كاتژمێر 08:00ـی شه‌و به كاتی كوردستان، یانه‌ی ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی جه‌زیره‌ی ئیماراتی ده‌بێته‌وه.