كڵۆپ: به وازهێنانه‌كه‌ی شۆك بووم، پێویسته هه‌موومان له راهێنه‌رایه‌تی چاو له ڤینگه‌ر بكه‌ین
یۆرگن كڵوپ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر وێست برۆمیچ دووپاتیكرده‌وه محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به بیستنی هه‌واڵی رۆیشتنی ڤینگه‌ر له ئارسێناڵ شۆك بووه.
كڵۆپ له باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر له ئارسێناڵ گوتی: گوێبیستی هه‌واڵی رۆیشتنی ڤینگه‌ر بووم، به‌راستی شۆك بووم، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌وه بڕیاری خۆیه‌تی و پێویسته رێزی لێ بگرین ئه‌و مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ به‌ڕێكرد، نمونه‌ی راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه و پێویسته چاوی لێ بكه‌ین.
له باره‌ی یاری داهاتوویان له پرێمه‌رلیگ، كڵۆپ گوتی: ئێمه رێز له وێست برۆمیچ و خولی ئینگلیزی ده‌گرین، ده‌زانین پێویستمان به خاڵه بۆ ئه‌وه‌ی له چوار خانه‌ی پێشه‌وه بین، ئه‌وان دوای گۆڕینی راهێنه‌ره‌كه‌یان ئاستیان به‌رز بووه‌ته‌وه، كاتی ئه‌وه‌ش نییه به‌بۆنه‌ی گه‌یشتن به‌م قۆناخه ئاهه‌نگ بگێڕین.
كڵۆب گوتیشی: محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی نییه و هیوادارین به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمان بێت بێگومان له یاری داهاتوو به‌شداری ده‌كات.