مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی فایناڵی چامپیۆنزلیگ دروست بووه
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی فایناڵی چامپیۆنزلیگی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه دروست بوو كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی كێیڤ له ئۆكرانیا به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 ئایاری 2018، به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی میترۆی شاری كێیڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌ترسی له هه‌بوونی بۆمب راگه‌یاند و به‌هۆیه‌وه 5 وێستگه‌ی مێترۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخست.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ناتوانن ده‌رگای وێستگه‌ی مێترۆ به‌ڕووی سه‌رنشینان بكه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ته‌واو نه‌كه‌ن و دڵنیا نه‌بن له سه‌لامه‌تی وێستگه‌كان.
داخرانی وێستگه‌كان به‌ڕووی هانده‌رانی لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید گردبوونه‌وه و جه‌نجاڵییه‌كی زۆری له‌و شاره دروست كردووه.
یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ر یاریگه‌ی (ئۆلمپیك ستادیۆم) له پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌كرێت، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و یاریگه‌یه كه یاری كۆتایی یۆرۆی 2012ـی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوو كه ئه‌وكاتیش به‌هۆی گرژی سیاسی و ئابووری نێوان ئۆكرانیا و رووسیا شه‌ڕ و پێكدادانێكی گه‌وره روویدا.