گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان به 4 یاری ئاگرین ده‌ستپێده‌كات
له گه‌ری دوازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 4 یاری له یاریگه جیاوازه‌كانی كوردستان له هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك و زاخۆ به‌ڕێوه ده‌چن.
زاخۆ ـ زێره‌ڤانی
له یارییه‌كی لوتكه‌دا زاخۆ و زێره‌ڤانی له بادینان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، زاخۆ دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر برایه‌تی متمانه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به ده‌روونێكی باشه‌وه میوانداری زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 4 ناسناوی خوله‌كه ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی له یاری رابردوو له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز تووشی شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه‌وه، ئه‌م یارییه‌ش بۆ تیپه‌كه‌ی سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانی یارییه‌كی چاره‌نووسساز ده‌بێت چونكه به بردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه و له ئه‌گه‌ری شكستیش پێشبینی ده‌كرێت چه‌ند پله‌یه‌ك بۆ خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی دابه‌زێت.
زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 11 یاری، 4 بردنه‌وه، 4 یه‌كسانبوون و 3 شكستی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ ئه‌م وه‌رزه 2 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هاتۆته‌ڕێ.
هه‌ندرێن ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
هه‌ندرێن له دێربی پایته‌خت میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌ندرێن دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكی خوله‌كه كه‌وته دۆخێكی خراپ، به‌ڵام له ئێستادا دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و ڕاسته‌ڕێ رۆیشتووه و له ڕووی ده‌روونییه‌وه ساز و ئاماده‌ن، هه‌ندرێن به راهێنه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عرووف له دوایین 4 یاری 10 خاڵی كۆكردۆته‌وه و ته‌نیا 2 خاڵی له‌ده‌ستداوه.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان له پێشه‌نگی خوله‌كه جێگیر بوونه و له ئێستاوه شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه 7 سه‌ركه‌وتن و 3 شكستی تۆمار كرد و تاكه یانه‌یه ته‌نیا له یه‌ك یاری تووشی یه‌كسانبوون هاتووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه 4 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردۆنه‌وه 15 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
نه‌ورۆز ـ ده‌ربه‌ندیخان
ده‌ربه‌ندیخان له هانده‌ره‌كانی دووركه‌وتۆته‌وه و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز سه‌ردانی سلێمانی كردووه، نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باشی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تۆمار كردووه، به‌ڵام خاڵی لاوازی نه‌ورۆز یارییه‌كانی نێو یاریگه‌ی خۆیه‌تی، به‌وپێیه‌ی نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه له كۆی 5 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆیان ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه، 2 جاریش شكست بۆته به‌شیان و له 2 یاریش به‌رامبه‌ربوون ناونیشانی یارییه‌كه‌یان بووه.
به پێچه‌وانه‌وه نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان تیپێكی تۆقێنه‌رن و له كۆی 6 یاری هیچ یارییه‌كیان نه‌دۆڕاندووه و سێجاریش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێراوه و دوایین بردنه‌وه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی بوو كاتێك به 10 یاریزان له دوایین خوله‌كه‌كان یهكسانبوونیان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گۆڕی.
گازی باكوور ـ دهۆك
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی دهۆك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور گه‌شتی كه‌ركووكی كردووه.
یانه‌ی گازی باكوور له پێناو مانه‌وه له خوله‌كه، پێش ئه‌م یارییه گۆڕانكاری له ستافی راهێنه‌ران كرد، عیماده قادری به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد و محه‌مه‌د قاسمی راهێنه‌ری پێشووی به یاریده‌ده‌ر له یانه‌كه هێشته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا دهۆك ئه‌م وه‌رزه تاكه یانه‌یه ئاوڕی له شكست نه‌داوه‌ته‌وه و له كۆی 11 یاری 5 بردنه‌وه و 6 به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه، خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگریشه، به‌وپێیه‌ی ته‌نیا 6 گۆڵی لێكراوه ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌كانی خوله‌كه.