"له گهرمهی راهێنانهكان، رۆیشتنی یاریزانێكی ریال مهدریدیان به لۆپیتیغی راگهیاند"
ئەمڕۆ ماتیۆ کۆڤاسیچی ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسی ئینگلیزییەوە بکات.
کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ کۆڤاسیچ دەکرێت بۆ ئەوەی بەفەرمی بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە بکات، کە سووربوو لەسەر ئەوەی ئەم هاوینە ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردنی لە یانە مەدریدییەکە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیش ئاشکرایکردووە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆڤاسیچ بە فڕۆکە لە مەدریدەوە دەگاتە لەندەن و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو چێڵسی بەفەرمی گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە ٢٤ ساڵانە بۆ ریزەکانی رابگەیەنێت.
له لایهكی دیكهیشهوه، پێگهی ئاسی مهدریدی ئاشكرای كردووه كه جۆلیان لۆپیتیغی راهێنهری یانهی ریال مهدرید له كاتی راهێنانهكان ههواڵی رۆیشتنی كۆڤاسیچیان پێ راگهیاندووه.
به گوێرهی ههمان سهرچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سهرۆكی ریال مهدرید دهیهوێت تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای بایرن میونشن بكاته شوێنگرهوهی كۆڤاسیچ.