بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار ریال مه‌درید شۆك ده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی فره‌نسا و ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار دوو بژارده‌ی هه‌یه، كه هه‌ردووكیشیان به زیان بۆ سه‌ر ریال مه‌درید ده‌كشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا به مانشێتێكی گه‌وره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بێده‌نگی نێیمار، هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی تووشی رق و كینه‌یه‌كی گه‌وره له دژی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ چڕ كردۆته‌وه، كه به درێژایی ئه‌م هاوینه به‌رپرسانی ریال مه‌درید هه‌وڵی رازیكردنی ئه‌و ئه‌ستێره لاوه‌ی فره‌نسا ده‌ده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆ ماركا، ئاشكرای كردووه كه له‌گه‌ڵ رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان، رۆبێرت فێرناندێز به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی ناوه‌راستكاری یانه‌ی چێڵسی ده‌ستپێده‌كات.
هازارد ماوه‌ی 4 ساڵه خه‌ون و ئامانجی زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده، به‌ڵام تا ئێستا زیزۆ خه‌ونی راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و ئه‌ستێره به‌لجیكا نه‌هاتۆته دی.