یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا دووپات كرده‌وه
له گه‌رمه‌ی ئاهه‌نگ و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌یان له ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا هاته ده‌نگ و پشتگیری خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 ئه‌یلوولی 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كرده‌وه.
بارسا له به‌یاننامه‌كه‌یدا پشتگیری له خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كه‌ته‌لۆنیا مافی خۆیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی بڕیاره له چاره‌نووسی خۆی بدات.
بارسا له به‌یاننامه‌كه‌یدا دژی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌وه‌ستێته‌وه كه رێگری له پرسی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات، ئه‌وه‌شی نووسیوه كه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به زمانی ڕه‌سه‌نی خۆیان، داوای مافه‌كانی خۆی بكات.
بارسا له به‌یاننامه‌كه‌یدا دڵنیاییشی داوه‌ته هه‌موو لایه‌ك كه دوای جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا، یانه‌كه‌یان هه‌ر به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاریداوه له 1/10/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له ئیسپانیا بكات.