تۆپی پێ یاریی تۆپی پێ دەبێت بە ٦٠ خولەک

یاریی تۆپی پێ دەبێت بە ٦٠ خولەک

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیھانی لە دواین کۆبوونەوەی خۆیدا تاوتوێی پێشنیارێکی تازەی کردووە کە ڕەنگە گۆڕانکاریی بەسەر شێوازی  چۆنیەتی یاریکردنی تۆپی پێدا بێت و كاتی یارییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌.

 بە پێی سه‌رچاوه‌ میدیاكان و به‌ڵگه‌نامه‌كان پێشنیار کراوە بە کەم کردنەوەی کاتی یاریی بۆ ٦٠ خولەک و بەسەر دوو گێمدا دابەشبکرێت.

بە پێی ھەمان بەڵگە باس لەوە کراوە, کە ئێستە کاتی راستەقینە لە یارییدا بریتیە لە ٦٠ خولەکی تەواو لەبەر چەند ھۆکارێک, دەستەی فیدراسیۆنەکە لە پاڵ ئەم بڕیارە ھەوڵدەداتلایەنی ئاکار و رەوشتی یاریزانان باشتر بکات, وای بۆ دەچن بەم شێوەیە کاتی راستەقینەی یاریی دەبینرێت تام و چێژێکی زیاتر بەدید ەکرێت، چونکە یاریزانەکان بیر لە بە ھەدەردانی کات ناکەنەوە.

لە  پێشنیارەکە دا ھاتووە ئەو کاتانەی یاریی دەوەستێت بە ھۆی لێدانی سزا و لێدانە جێگیرەکان و یا کاتی گۆڵ تۆمارکردن و یاخود بوونی یاریزانی پێکراو، یان کاتی بەخشینی کارتە رەنگاو رەنگەکان و کاتی گۆڕانکاری یاریزانایش ھەروەھا کاتی چوونە دەروەوی تۆپ لە یاریگادا ھەموو ئەو کاتانە ھەژمار نەکرێن، باس لە لێدانە یەکلا کەرەوەکانیش کراوە کە بەشێوەیەک بێت زۆرترین داد پەروەری تێدابێت.