بۆ یه‌كه‌مجار پیكێ چیرۆكی چاتێكی نێوان یاریزانانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

پیكێ گرووپێكی له‌ واتس ئه‌پ دروست كردووه‌ تا یاریزانانی ریال مه‌درید پیرۆزباییان لێ بكه‌ن

جیرارد پیکێ لەمیانی گێڕانەوەی چیرۆکی ژیانی بۆ ماڵپەڕی بەناوبانگی (زە پلەیەر تریبەن)ـی ئەمریکی، بۆیەکەمجار نهێنییەکی نێوان خۆی و یاریزانانی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات و دەڵێت لە واتس ئەپ گروپێکمان دروستکردووە و تیایدا وەکو منداڵ گاڵتە بە یەکتری دەکەین، تەنانەت پیکێ دەڵێت بەهۆی ئەوەی لە لالیگا ئێستا ١٥ خاڵ لە پێشەوەی ریال مەدریدین، ناومان لە گروپەکە ناوە پیرۆزباییمان لێبکە.......

نهێنییەکی گەورەتان بۆ باس دەکەم، یاریزانان وەکو هەموو کەسێک واتس ئاپ بەکار دەهێنن، ئێمەش وەکو یاریزانانی بارسێلۆنا واتس ئاپمان هەیە و لە چەندان گروپداین، بەڵام لەلای من لە هەموو گرووپەکان زیاتر گرنگتر و تایبەتتر ئەو گروپەیە کە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای تێدایە و تەنیا یاریزانی ریال مەدرید و بارسێلۆناین،

لە سەرەتای ئەم وەرزە کاتێک ئێمە بە جیاوازیی ٨ تا ٩ خاڵ بە پێش ریال مەدرید کەوتین، ئەم گروپەمان دروستکرد، لەم گروپە وەکو منداڵ گاڵتە بە یەکتری دەکەین، ئێستا ئێمە بە جیاوازیی ١٥ خاڵ لە پێشەوەی ریال مەدریدین، بۆیە ئێستا دەرفەتی باشترمان هەیە بۆ دروستکردنی نوکتە و گاڵتەکردن بە یاریزانەکانی ریال مەدرید.

وەرزی رابردوو کاتێک سەرکەوتنیان بەدەست دەهێنا، یاریزانانی ریال مەدرید لە ژووری جلگۆڕین خۆیان رووت دەکردەوە و وێنەیان دەگرت و لە ئینستاگرام بڵاویان دەکردەوە، و ئیمۆجی جام و نازناویان دادەنا و دەیاننووسی هالا مەدرید، بەڵام لەم وەرزە ئەوان دوای بەدەستهێنانی بردنەوەکان دەنووسن، پێویستە بەردەوام بین، منیش لە گروپەکە نامەیەان بۆ دەنێرم و بۆیان دەنووسم هاوڕێیان پۆستەکانتان بۆ ئەوەندە جددین بۆ لە وێنەکان ئەوەندە جددی دەردەکەون، تەنانەت ئێستا ناوی گروپەکەم کردووەتە 'پیرۆزباییمان لێبکەن'.