زێدان توڕه‌یه و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دۆخی تیپه‌كه‌ی باش نییه
له گه‌ڕی 27ـه‌می لالیگای ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ یانه‌ی ریال مه‌درید له دێربی بچووك له كاتژمێر 10:45 خوله‌ك به كاتی باشووری كوردستان میوانداریی یانه‌ی خیتافی هاوشاری ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: كریستیانۆ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و مارسیلۆش دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی ره‌نگه بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لوكا مۆدریچ و تۆنی كرووس به‌شداریی راهێنانه‌كانی ریال مه‌دریدیان نه‌كردووه و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووخراونه‌وه‌ته‌وه و هێشتا بۆ به‌شداریكردنیان له یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان دیار نییه و ئه‌مه‌ش بۆ هێڵی ناوه‌ند ترس و نیگه‌رانی لای زینه‌دین زێدان دروست كردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه زینه‌دین به‌هۆی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل زۆر له یاریزانه‌كان توڕه بووه و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به ماتیۆ كۆڤاسیچ ده‌به‌ستێت و له هێڵی پێشه‌وه‌ش (بی بی سی) هاوشانی یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی خیتافی
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، رامۆس، ناچۆ و تیۆ هێرناندێز
ناوه‌راستكاران: كۆڤاسیچ، كاسێمیرۆ و ئیسكۆ
هێرشبه‌ران: به‌یل، بێنزێما و كریستیانۆ
هێڵی زه‌خیره (یه‌ده‌گ):
(كاسیا، ڤاران، مارسێلۆ، مایۆرال، سیبایۆس و لوكاس ڤاسكێز)