لێژنه‌ی ئۆڵمپیكی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی باره‌گایه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی كوردستان كه لێژنه‌ی ئۆڵمپیه و سه‌رپه‌رشتی 30 فێدراسیۆنی تایبه‌ت به یارییه‌كان ده‌كات، زیاتر له ساڵێكه هیچ چالاكییه‌كیان رێكنه‌خستووه و به‌رپرسانی لێژنه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ پێنه‌دانی بودجه ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا باره‌گای لێژنه‌كه داده‌خه‌ن.
باره‌گایه‌كی بێ ناونیشان و تابلۆ
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشییه له كوردستان به‌ڵام باڵەخانەكه‌ی بێ تابلۆیه و ماوەیەكی زۆرە بوون و نەبوونی لێژنەكە وەك یەكوایە، لە ژوورەوە تەنیا چەند بەرپرسێكی لێژنەكە دەبندرێن كە رۆژانە ئامادەییان تێدابێت ژوورەكانیان بێ نازن و فایلی فیدراسیۆنەكانیش تۆزی لەسەر نیشتووە.
بەرپرسانی لێژنەكە ھێندە لە حكوومەت تورەن، خەریكە بەیكجاری دەرگای بارەگەكیان داخەن ئەمەش بە ھۆی ئەوەی ساڵێك زیاترە بارە پارەی مانگەنەكەیان پێی نادرێت.
لێژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان سەرپەرشتی زیاتر لە 30 فیدراسیۆنی وەرزشی دەكات، كە ئەمانیش بە ھۆی وەرنەگرتنی ھیچ برە پارەیەك لەم لێژنەیە بۆ ساڵێك دەچێت زۆرینه‌یان نه‌یانتوانیوە پاڵەوانییەتی بچو‌وكیش بەرێوە ببن.
بە گوتەی بەرپرسانی لێژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان لە 3 ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی تەنیا 3 جار بوجەی تەواوی پێی داون دواین جاریش كە وەزارەتەكە بۆی سەرف كردبن مانگی ئایاری ساڵی رابردوو بووە.
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستن ده‌كات
موئه‌ید مه‌غدید جێگیری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه به نیازن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن و چاره‌نووسی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
موئه‌ید مه‌غدید ده‌شڵێت: ئێمه له نرخی لێژنه‌ی ئۆڵمپی تێده‌گه‌ین، به‌ڵام حكوومه‌ت هیچ پلانێكی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر واهه‌ست بكه‌ن زیاده كه‌واته ده‌بێت دایبخه‌ین.
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان گوتیشی: جه‌نابی وه‌زیری ئێستا و پێشوو هۆكاری په‌كخستنی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستانن و چونكه ئه‌وان ئاماده نین هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لێژنه‌كه‌مان بكه‌ن و گوێمان لێ ناگرن.
كرێ خانووی باره‌گایه‌كه‌یان پێ نادرێت
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخالق به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك په‌راوێز خراوین، ته‌نانه‌ت كرێی خانووی باره‌گایه‌كه‌شمان پێ نادرێت، ئێمه 30 فیدراسیۆنمان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان به سه‌دان كه‌س له ده‌وری فیدراسیۆنه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه، ئێستا به‌هۆی ئه‌م بێ پلانییه‌ی حكوومه‌ت بۆشاییه‌كی گه‌وره و ترسناك له نێوان وه‌رزشوانه‌كان دروست بووه.
گفتووگۆیه‌كی كوردستان24 له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان