ئه‌مڕۆ مه‌رگی پاڵه‌وانێكی كورد شه‌قامی وه‌رزشی دهۆكی هه‌ژاند
k24 ـ دهۆك
بژار سادق، پاڵه‌وانی كوردی یاری كۆنفۆ، دوای ململانێیه‌كی قورس له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی دڵی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له ژیان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 جه‌نیوه‌ری 2018، بژار سادق، پاڵه‌وانی كورد به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد و سۆشیاڵ میدیای هه‌ژاند.
یانه‌ی دهۆك هه‌رزوو پرسنامه و خه‌مناكی خۆی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌هۆی كۆچی دوایی یاریزانی یانه‌كه‌یان بژار سادق ده‌ربڕی و هاوڕێ و هه‌وادارانی ئه‌و ئه‌ستێره كوردییه نیگه‌رانی و ناخی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵڕشت.
بژار له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك به دیاریكراوی له 3ـی ئه‌م مانگه كاتێك له نه‌خۆشخانه به‌ده‌ست ئازاره‌كه‌ی ده‌یناڵان، به رسته‌یه‌كی ساده و به ئینگلیزی ئازاری خۆی به گوێی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
بژار سادق له دایكبووی ساڵی 1995ـه، له ته‌مه‌نی 16 ساڵی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی روویكرده یاری كۆنفۆ، له كێشی 60 تا 65 كیلۆ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می كوردستان و دهۆكی وه‌رگرتووه.