تۆتی بڕیاری كۆتایی دا و جارێكی دیكه وه‌ك ياريزان نایبینه‌وه
فرانسيسكۆ تۆتی ئه‌فسانه‌ی ئیتاڵی به‌فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاندن و ده‌بێته ئه‌ندامی كارگێری رۆما.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 ته‌مووزی 2017، فرانسیسكۆ تۆتی بڕیاری خانه‌نشینبوونی خۆیدا و وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
هه‌فته‌ی رابردوو جه‌یمس بالوتای سه‌رۆكی یانه‌ی گورگه‌كان له‌گه‌ڵ فرانچێسكۆ تۆتی كۆبووه‌وه و گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسانه ئیتاڵیه‌كه بۆ نێو ئه‌نجومه‌نی كارگێری یانه‌كه.
فرانچێسكۆ تۆتی له مانگی داهاتووه‌وه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری مۆنچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه كه به‌مدواییه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت، هاوكات تۆتی رۆڵی كارگێری له‌نێوان سه‌رۆكی یانه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ده‌بینێت و سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كارگێری یانه‌كه و راهێنه‌ر و یاریزانانی رۆما ده‌بێت.
تۆتی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، ته‌واوی ژیانی وه‌رزشی خۆی له یانه‌ی رۆما تێپه‌ڕ كرد، 785 یاری بۆ رۆما كرد، 307 گۆڵی تۆمار كردووه، 124 ئه‌سیست له‌گه‌ڵ 127 كارتی زه‌رد و 13 كارتی سووری وه‌رگرتووه.