له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ، 6 ریكۆردی گه‌وره چاوه‌رێی مێسی ده‌كات
له دوای 2009ـه‌وه یه‌كه‌مجار لیۆنێل مێسی به‌بێ بوونی كریستیانۆ، وه‌رزێكی نوێی لالیگا ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش كارئاسانی بۆ كاپتنه‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كات كه له نه‌بوونی كریستیانۆ 6 ریكۆردی گه‌وره له ئیسپانیا بشكێنێت.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ و مێسی 31 ساڵ له ماوه‌ی 10 وه‌رزی رابردوو كۆنترۆڵی نازناوه تاكه‌كه‌سیه‌كانیان كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان 5 جار بوونه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان.
له‌م وه‌رزه 6 ریكۆردی گه‌وره چاوه‌ڕێی مێسی ده‌كات:
1ـ شكاندنی ریكۆردی زۆرترین لێدانی پێناڵتی له مێژووی لالیگا (كریستیانۆ 61 پێناڵتی، مێسی 48 پێناڵتی).
2ـ گۆڵكردن له زۆرترین یاری له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزی لالیگا (كریستیانۆ و مێسی) هه‌ریه‌كه‌یان له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه له 27 یاری گۆڵیان كردووه.
3ـ زۆرترین هاترین له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز (كریستیانۆ و مێسی) هه‌ریه‌كه‌یان له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز 8 هاتریكیان كردووه.
4ـ زۆرترین هاتریك له مێژووی لالیگا، (كریستیانۆ 34 هاتریك، مێسی 30 هاتریك).
5ـ هاتریك له ماوه‌ی زۆرترین وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك (كریستیانۆ و مێسی) هه‌ریه‌كه‌یان بۆ 7 وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك هاتریكیان كردووه.
6ـ تۆماركردنی سه‌رووی 25 گۆڵ له ماوه‌ی زۆرترین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك (كریستیانۆ و مێسی) هه‌ریه‌كه‌یان توانیویانه بۆ ماوه‌ی 8 وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك سه‌رووی 25 گۆڵیان كردووه.