كریستیانۆ له یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی وه‌ك یاریزانی نوێی یوڤێنتۆس چی گوت؟
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسی ناساندنی به میدیاكان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید دڵته‌نگ نه‌بووه و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه په‌یوه‌ندی به گه‌وره‌ترین یانه‌ی ئیتاڵیا كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: چیرۆكی من له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پڕبوو له جوانی و خۆشی و ده‌ستكه‌وت، به‌ڵام هه‌موو شتێكی من له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كۆتایی هات، بڕواناكه‌م ئه‌وانیش به رۆیشتنی من ده‌ست به گریان بكه‌ن.
كریستیانۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و له پێناو قۆناخێكی نوێی ژیانی وه‌رزشی به‌ره‌و یوڤێنتۆس هاتووه، ده‌شڵێت: ئه‌و یاریزانانه‌ی ده‌گه‌نه هاوته‌مه‌نی من له خوله گه‌وره‌كان ده‌ڕۆن، به‌ڵام من پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان هاتوومه‌ته گه‌وره‌ترین یانه‌ی ئیتاڵیا، ده‌شزانم ئه‌و ئه‌ركه بۆمن قورسه، چونكه خولی ئیتاڵیا زۆر ته‌كتیكییه، به‌ڵام من متمانه‌م به خۆم و هاوڕێیه‌كانم له یوڤی هه‌یه كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین.
كریستیانۆ گوتیشی: له دوای فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2018 كه له كێیڤ به‌ڕێوه چوو، بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه ده‌چمه چی یانه‌یه‌ك، به‌ڵام سووپاسی یوڤێنتۆس ده‌كه‌م كه ئه‌وان بیریان له من كرده‌وه، چونكه له یوڤی ده‌توانم زیاتر گرینگی به توانایه‌كانم بده‌م.
كریستیانۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه خۆشحاڵی خۆی به‌و هه‌موو گه‌رمووگوڕی و پێشوازییه ده‌ربڕی كه له تۆرینۆ و یانه‌ی یوڤی لێی كرا، ده‌شڵێت: هه‌ر له فرۆكه‌خانه‌وه تا شه‌قام و نێو یانه‌ی یوڤی پێشوازییه‌كی بێ وێنه‌م لێكرا، منیش به‌ڵێنیان پێده‌ده‌م له نێو یاریگه به‌سووپاس و سووپرایزه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پێشوازییه‌یان بده‌مه‌وه.
كریستیانۆ گوتیشی: من بۆ ئه‌وه نه‌هاتوومه یوڤێنتۆس تا پشوو بده‌م، به‌ڵكوو ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه نازناوه‌كان ببمه‌وه و ببمه به‌شێك له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئه‌و یانه‌یه.
كریستیانۆ له باره‌ی چامپیۆنزلیگه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناسناوه ببه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ركێكی قورسه.
دۆن گوتیشی: یوڤی چه‌ندانجار له بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ نزیك بۆته‌وه، بۆیه هیوای ئه‌وه‌م به‌م یانه‌یه هه‌یه كه ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵیان ببمه‌وه.
كریستیانۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی قسه‌ی كردووه و رێككه‌وتوون كه له 30ـی ئه‌م مانگه‌وه له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس ده‌ست به مه‌شق و راهێنان بكه‌م. دۆن ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت له ڕۆژی یه‌كه‌م و له یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یوڤی یاری بكه‌م.
كریستیانۆ به‌ڵێنیشی به هانده‌رانی یوڤی دا كه له ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به باشترین شێوه ده‌ربكه‌وێت و هه‌موو توانای خۆی به‌و یانه‌یه ببه‌خشێت و دڵی هانده‌رانیشی دڵخۆش بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، دوای تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید به گرێبه‌ستێكی 4 وه‌رزی و به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد.