كۆنتی بۆچوونی خۆی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاند
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری چێڵسی رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته هه‌ستێكی باشیان هه‌بێت و بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ ئاماده‌بن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 11 دێسێمبه‌ری 2017، ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێلسی له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر هێدێرسفیڵد تاون زۆرترین پرسیاری له باره‌ی چامپیۆنزلیگ و بارسێلۆنا لێكرا.
كۆنتی له به‌رسیڤی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ئه‌وه تیروپشكه، پێویسته هه‌ستێكی باشمان هه‌بێت، هه‌روه‌ك ده‌زانن له‌و قۆناخه پێویسته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاماده‌بێت، ئێستاش ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا.
كۆنتی به پێكه‌نینه‌وه ره‌تی كرده‌وه ئه‌م یارییه ته‌نیا رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مێسی و هازارد بێت، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌م یارییه نماییشه بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان، هه‌ر كامێكمان كه‌مترین هه‌ڵه بكه‌ین و باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین مێژووی خۆمان پڕشانازی ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی یارییه‌كه‌ی هێده‌رسفێڵد، كۆنتی گوتی: سه‌ره‌تا ده‌بێت گۆڕانكاری بكه‌ین له‌و ئه‌نجامه‌ی له یاری رابردوو له پرێمه‌رلیگ تۆمارمان كرد، به‌رامبه‌ر وێستهام سه‌ره‌ڕای كۆنتڕۆلكردنی یاریگه، به‌ڵام دۆڕاین،19 لێدانمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌رفه‌تی گۆڵ، له كۆتاییدا یارییه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه له‌م یارییه به ئه‌نجامێكی باش بچینه ده‌ره‌وه.
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی هێدێرسفیڵد تاون ده‌بێته‌وه، له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگیش، یاری چوون له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن له 21/2/2018 ده‌كات، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له یاریگه‌ی كامپ نوو له 13/3/2018 ده‌بێت.