زێدان پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاشكرا كرد
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیك بلباو بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ناوی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تێدایه كه ئه‌م وه‌رزه زیزۆ پشتی پێیان به‌ستووه.
زیزۆ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی بلباو بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه كه تێیدا ناوی هه‌ریه‌ك له (ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، ناچۆ، بۆرێنتی، سیبایۆس و مایۆرال)ـی تێدا نییه.
لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: ناڤاس، كاسیا و لوكا
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، ڤایخۆ، رامۆس، ڤاران، مارسێلۆ و سیۆ هێرناندێز
ناوه‌راستكاران: كرووس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ و كۆڤاسیچ.
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، بێنزێما، گاریس به‌یل و لوكاس ڤاسكێز.
له گه‌ڕی 33ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:30ـی ئه‌مشه‌و میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو ده‌كات.