كاسێمیرۆ: زۆر بیری كریستیانۆ ده‌كه‌م
كاسێمیرۆ ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر بیری كریستیانۆ ده‌كات، ده‌شڵێت: نه‌ك من، ریال مه‌دریدیش بیری ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه ده‌كات.
كاسێمیرۆ له باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی كریستیانۆ له ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاستی كریستیانۆ و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی و ده‌ستكه‌وته‌كانی هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید بیری ئه‌و یاریزانه بكات.
كاسێمیرۆ ده‌شڵێت: راشكاوانه ده‌ڵێم ئێمه زۆر بیری كریستیانۆ ده‌كه‌ین، هه‌موو یانه‌یه‌ك له‌م جیهانه خۆزگه به هه‌بوونی كریستیانۆ ده‌خوازێت، چونكه ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه.
كاسێمیرۆ گوتیشی: زۆر به‌خته‌وه‌ر و دڵخۆش بووم كه ماوه‌یه‌ك هاوشانی كریستیانۆ یاریم كردووه، به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و یاریزانی ریال مه‌درید نه‌ماوه.
كاسێمیرۆ شه‌وی رابردوو له شوێنی نێیمار بووه كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر په‌نه‌ما و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.