فیگۆ: تووشی شۆك بوومه، چونكه ریال مه‌درید له دوای كریستیانۆ به‌هێزتر بووه
لویس فیگۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد ئاستی ریال مه‌درید به‌مجۆره‌ی ئێستا هه‌ڵبكشێت.
لویس فیگۆ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی هه‌واڵی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ، ئاستی ریال مه‌درید به‌رز بۆته‌وه.
فیگۆ ده‌شڵێت: جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌ك باش تیپه‌كه‌ی رێكخستۆته‌وه و ئاستی یاریزانه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بردووه.
فیگۆ گوتیشی: كریستیانۆ یاریزانێكی گه‌وره و كاریگه‌ری ریال مه‌درید بوو، ئه‌و هاوشانی یاریزانه‌كان مێژووییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا، ئێستاش دڵخۆشم كه ده‌بینم دوای رۆیشتنی كریستیانۆ، یاریزانه‌كان هاوشێوه‌ی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی پێشووی كریستیانۆ ده‌جه‌نگن.
فیگۆ ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌م ئاسته‌ی ئێستای ریال مه‌درید، پێشبینی ده‌كه‌م یانه‌كه پارێزگاری له بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بكات.
له باره‌ی كارته سووره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی كریستیانۆ، فیگۆ گوتی: رووداوه‌كه سه‌یر بوو، ناكرێت له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه بڕیار له‌سه‌ر دیمه‌نه‌كه بدرێت، واهه‌ست ده‌كه‌م بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵته قورسه.