گاڵته‌كردنه‌كه‌ی نێوان پێرێز و ئالڤیس ئاشكرا بوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ دانی ئالڤێسی یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس گفتووگۆیه‌كه‌ی گه‌رمی له مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2017، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی گفتووگۆیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئالڤیس بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرا كردووه و گفتووگۆیه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه بووه:
پێرێز: ئه‌وه بۆ نه‌هاتی بۆ یانه‌كه‌ی ئێمه، ده‌بوو په‌یوه‌ندیت به یانه‌ی ریال مه‌درید كردبا؟
ئالڤێس: كوا خۆ تۆ تێلت بۆ نه‌كردوومه و په‌یوه‌ندیت پێوه نه‌كردووم؟
ئه‌م گفتووگۆیه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه یه‌كلابۆته‌وه قسه‌كان جدی نه‌بوونه و ته‌نیا بۆ گاڵته كراون.
فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هاوشانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی و 5 یاریزانی دیكه به‌شداریی له مه‌راسیمی زه‌بێستی 2017ـی كرد كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، دانی ئالڤێسی به‌رازیلیش له مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌بوو، ناوی له باشترین پێكهاته‌ی ساڵدا هه‌بوو.