گۆمێز بڕیاری دا نه‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئاندرێ گۆمێزی ناوه‌ڕاستكاری پۆرتوگالی كه ئێستا به شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن یاریی ده‌كات هاوینی داهاتوو ناگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
گۆمێز له هاوینی رابردوو به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به ئێڤه‌رتۆنه‌وه كرد و له لایان هانده‌رانی یانه ئینگلیزییه‌كه پێچه‌وانه‌ی بارسێلۆنا پێشوازییه‌كی باشی لی ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و یاریزانه بڕیاری مانه‌وه له پرێمه‌رلیگ و ئیڤه‌رتۆن بدات.
ئاندرێ گۆمێز بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به ئێڤه‌رتۆنه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه ئینگلیزییه‌ش به‌شداری شه‌ش یاریی كردووه و له دواین یاریی ئێڤه‌رتۆنیش به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئاندرێ گۆمێز به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.