ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌ورووپا نزیك ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌روووپا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی لیڤه‌رپوول نزیك بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5 حوزه‌یرانی 2018، پێگه‌ی فرانس فوتبۆڵ ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ سه‌یدۆ مانی هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێش ئه‌وه‌ی زینه‌دین زیدان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه سه‌یدۆ مانی به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید رازی كرابوو.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له ئێستادا مانی چاوه‌ڕوانی راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول هیچ نیازێكی بۆ ده‌ستبه‌داربوون له مانی نییه، به‌ڵام به‌هۆی نرخه خه‌یاڵییه‌ی له لایه‌ن پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئاماده‌كراوه ره‌نگه ته‌سلیم بێت و هاوشێوه‌ی كۆتینیۆ ده‌ستبه‌رداری بێت.
سه‌یدۆ مانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له كۆی 44 یاری بۆ لیڤه‌رپوول 20 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش هاوشانی سه‌ڵاح و فێرمینیۆ سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێزیان دروست كردبوو و یانه‌كه‌یان گه‌یانده فایناڵی چامپیۆنزلیگ.