"بارسێلۆنا پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ یانه‌كه‌ی ده‌كات"
ئیڤان راكیتیچ، ناوه‌راستكاری كرواتی بارسێلۆنا ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌كه‌ی ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه بۆ نێیمار كردۆته‌وه، ده‌شڵێت: هه‌موومان نێیمارمان خۆشده‌وێت و حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 ئازاری 2018، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، لێدوانێكی ئیڤان راكیتیچی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر نێیمار بیه‌وێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت ئه‌وان دووباره باوه‌شی بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد، نێیمار په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا ئه‌نجام داوه و رایگه‌یاندووه كه په‌شیمانه له جێهێشتنی بارسێلۆنا.
راكیتیچ ده‌شڵێت: هێشتا نێیمار ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه، هه‌رچه‌نده بارسێلۆنا به‌بێ نێیمار فڕیوه و تادێت ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
نێیمار دا سیلڤای 25 ساڵ، ل هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، مانگی رابردوو له خولی فره‌نسا به‌رامبه‌ر مارسیلیا تووشی پێكانێكی قورس هات و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.