رۆدریگێز مه‌رجێكی قورسی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید داناوه
خامیس رۆدریگێز، ئه‌ستێره‌ی كۆلۆمبی یانه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن، ده‌ركردنی زێنه‌دین زێدانی كردۆته مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاشكرای كردووه كه تا زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید بێت رۆدریگێز ناگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی شایانه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ئارسێناڵ چاودێری ناوه‌راستكاره كۆلۆمباییه‌كه ده‌كه‌ن، ره‌نگه له دوای لیڤه‌رپوول نه‌گه‌ڕێته‌وه یانه ئیسپانیاییه‌كه و ئه‌زموونێكی نوێ له پرێمه‌رلیگ تاقی بكاته‌وه.
خامیس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2017 به‌شێوه‌ی خواستن به به‌های 45 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده بایرن میونشن و له هاوینی 2019 ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ته‌واو ده‌بێت.
رۆدریگێز پێشتر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 111 یاری كردووه و 36 گۆڵ و 41 ئاسیستی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ بایرن میونشن 24 یاری كردووه و 4 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌یه.