هه‌ولێر له یارییه‌كی لوتكه و چاره‌نووسساز به‌ره‌نگاری زه‌ورا ده‌بێته‌وه
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی جامی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 1:30ـی پاشنیوه‌ڕ له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی زه‌ورا ده‌كات، یانه‌ی هه‌ولێر به بردنه‌وه له‌م یارییه راسته‌وخۆ بۆ قۆناخی چاره‌كی كۆتایی جامی عێراق سه‌رده‌كه‌وێت و له‌م قۆناخه‌ش یاری به‌رامبه‌ر براوه‌ی نێوان ئه‌مانه‌ی به‌غدا و نه‌فتی ناوه‌راست ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر له یاریی چووندا كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و بردنه‌وه‌ش له‌م یارییه به هه‌ر ئه‌نجامێك هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نێته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی، له هه‌مانكاتدا یه‌كسان بوون به گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی زه‌وڕا ده‌بێت و ئه‌ویانه‌یه ده‌گه‌یه‌نێته قۆناخی داهاتوو.
زه‌ورا بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت به‌هۆی به‌شداریكردنیان له یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا.
هه‌ولێر و زه‌ورا له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان نێوانیان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا 19 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه، هه‌ولێر 9 یاری بردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا زه‌ورا 5 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 5 یاری نێوانیشیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
هه‌ولێر له كاتێكدا ئه‌م یارییه ده‌كات له خولی نایابی عێراقیش ركابه‌ری ده‌كات و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م ده‌بینرێت، له‌به‌رامبه‌ردا زه‌وڕا 28 خاڵی هه‌یه و به جیاوازی دوو خاڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه.