بۆسكێتس: له ئێستا و له داهاتووش مێسی باشترینی جیهانه
پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ئیسپانیا و كرواتیا له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا، سێرجیۆ بۆسكێتس به‌شداریی پرێس كۆنفرانسێكی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لویز ئێنریكی ده‌توانێت هاوشێوه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ ماتادۆره‌كان بباته‌وه.
بۆسكێتس ناوه‌راستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه زۆر باش مسته‌ر ئێنریكی ده‌ناسێت و به باشی شاره‌زای پلان و رێگاكانی سه‌ركه‌وتنیه‌تی، ده‌شڵێت: ئێنریكی ده‌توانێت ده‌ستكه‌وتی به نرخ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بباته‌وه.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، بۆسكێتس گوتی: كرواتیا یه‌كێكه له باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی به بوونی مۆدریچ و راكیتیچ زیاتر به‌هێزتربوون، به‌ڵام ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه له دووه‌مین یاری له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا ببینه خاوه‌نی 6 خاڵ.
له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی باشترین یاریزانی جیهان، بۆسكێتس گوتی: لیۆنێل مێسی له ئێستا و له چه‌ند ساڵی داهاتووش هه‌ر به باشترین یاریزانی جیهان ده‌مێنێته‌وه، راسته لوكا مۆدریچ یاریزانێكی گه‌روه‌یه، به‌ڵام ناكرێت هیچ یاریزانێك به مێسی به‌راورد بكرێت.
له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی جۆردی ئالبا، ناوه‌راستكاره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه نایه‌وێت تێكه‌ڵی بڕیاره‌كانی ئێنریكی بێت، به‌ڵام دڵنیایه كه ئالبا ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.