ئه‌م گرته‌یه ڤیدیۆیه‌ی مێسی به باشترین تێپه‌ڕبوونی یاریزان له مێژوودا داده‌نرێت
پێگه‌ی ماركای مه‌دریدی گرته ڤیدیۆیه‌كی لیۆنێل مێسی له دێربی مه‌درید بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئه‌م تێپه‌ڕبوونه‌ی مێسی له یاریزانێكی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به باشترین جوولانه‌وه له مێژووی تۆپی پێ وه‌سف ده‌كات.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری دێربی مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر كۆنترۆڵی تۆپێكی ئاسمانی كرد و دواتر له نێو قاچه‌كانی فلیپی لویسی به‌رگریكاری به‌رازیلی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی تێپه‌ڕ كرد.
ئه‌م دیمه‌نه‌ی مێسی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا میدیاكان و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند و دوای یارییه‌كه‌ش گاڵته‌یه‌كی زۆر به فلیپی لویس كرا.