زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو پشت به پلان و ته‌كتیكێكی نوێ ده‌به‌ستێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كان داهێنانێكی نوێی كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی دیفینسیا سێنترالی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه زیزۆ ئامێرێكی له جه‌سته‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی به‌ستووه كه به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه ئاگاداری ته‌ندروستی و توانای جه‌سته‌یی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ر یاریزانێك كه‌مته‌رخه‌می له مه‌شقكردن كردبێت یان توانای جه‌سته‌یی وه‌ك پێویست نه‌بێت راسته‌وخۆ زێدان له رێگه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه هه‌ست پێده‌كات.
زیزۆ له رێگه‌ی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌ییه‌وه ده‌یانه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به رێژه‌ی 100% ئاماده بكه‌ن، ئه‌م ئامێره‌ش یارمه‌تیده‌ری پێكهاته‌كه‌ی زیزۆ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه پێشوازی له وه‌رزی 2017 ـ 2018 بكه‌ن.
یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو ناسناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی برده‌وه، 29ـی ئه‌م مانگه له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له ئه‌مێریكا رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه، له 8ـی مانگی داهاتووش له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد یاری ده‌كات، له 13ـی مانگی داهاتووش یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌كات.