زێره‌ڤانی له پێناو ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی زێره‌ڤانی له پێناو ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر نازناوی خولی نایابی كوردستان، گۆڵپارێزێكی هێنایه ریزه‌كانی كه پێشتر ساڵانێكی زۆر له خولی كوردستان و عێراق یاری بۆ یانه‌ی زاخۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12 شووباتی 2019، یانه‌ی زێره‌ڤانی له باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له دهۆك، عه‌لی عه‌بدولكه‌ریمی گۆڵپارێزی پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌بی ناساند.
عه‌لی عه‌بدولكه‌ریم، له دایكبووی 1991ـه، پێشتر له خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌كانی، زاخۆ، سناعه و ئه‌مانه‌ی به‌غدا كردووه.
یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 4 نازناوی خولی نایابی كوردستان، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 15 یاری، 5 بردنه‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه، 12 گۆڵی كردووه و 9 گۆڵی لێبووه، به‌مه‌ش خاوه‌نی باشترین گۆڵپارێزی هێڵی به‌رگری بووه.