ئارسێناڵ هه‌واڵێكی خۆشی له باره‌ی بایرن میونشنه‌وه پێگه‌یشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانه‌ی بایرن میونشن ره‌نگه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئارسێنال بەشداری نەکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017، پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن دوێنێ بە ھۆی ھەستکردن بە ئازار لە پاشنەی پێیەوە نەیتوانی لەگەڵ ھاورێیانی بە کۆمەڵ راھێنان بکات، بۆیە چاوەروان دەکرێت کە بۆ یاری ھاتنەوە بەرامبەر ئارسێناڵی ئینگلیزی لە چامپیۆنز لیگ بەشداری نەکات.
باڤارییەکان لە کاتێکدا دەبنە میوانی تۆپھاوێژەکان لە یاری چووندا توانیویانە بە 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بێنن و تا رادەیەک بلیتی قۆناخی ھەشتەمیان یەکلا کردۆتەوە، بڕیاریشه سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.