كلاودیۆ رانیێری به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه
کلاودیۆ رانیێری بە فەرمی به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی به فه‌رمی له کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی نانتی فڕەنسا جێدێڵێت.
سەرجاوەکان لە فڕەنسا بڵاوییان کردەوە کە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی لیگ وەن، راهێنەری ئیتاڵی نانت پۆستەکەی جێدێڵێت، ئەمیش بە هۆکاری ئەوەی کە راهێنەری پێشووی لیستەرسیتی ئەنجامەکانی بە دڵی سەرۆکی یانە نەبوون و لە رابردووش پەیوەندی هەردوولا ئالۆز ببون، ئەمە لە کاتێکدایە کە رانیەری هێشتان یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە، بەلام لەسەر داوای هەردوو بە رێککەوتنێک ئەو گرێبەستە هەڵدەوەشێنرێتەوە.
كڵاودیۆ رانیێری 65 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی دووخرایه‌وه به گرێبه‌ستێكی دوو ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نانتی فره‌نسا وه‌رزی رابردوو ده‌ستبه‌كار بوو، پێشتر بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی كردووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی (چێڵسی، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ڤالێنسیا، ناپۆلی، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان) بووه، له یه‌كه‌مین وه‌رزی وه‌ك راهێنه‌ری لێسته‌ر سیتی جیهانی شۆك كرد كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یانه‌كه ناسناوی پرێمه‌رلیگی بۆ یانه‌كه‌ی برده‌وه.