كلاسیكۆی جیهان له‌ نێوان ئارجێنتینا و برازیل به‌ڕێوه‌یه‌

بزانه‌ له‌ مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان كام هه‌ڵبژارده‌ ئاماره‌كانی باشترن

ئاماده‌كردنی: موحسین عومه‌ر

سبەی سێشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2018 هەردوو هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و بڕازیل لە یارییەکی دۆستانەی پاڵه‌وانێتی چوارقۆڵی سعوودیە، رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، ئەگەرچی ئەم پاڵەوانێتییە دۆستانەیە، بەڵام له‌ تێروانینی هانده‌ران به‌ كلاسیكۆی جیهان سه‌یر ده‌كرێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش مێژووییه‌كی پڕ له‌ ململانێ و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان هه‌یه‌، له‌م راپۆرته‌دا به‌شێوه‌ی ئامار و داتا سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوان برازیل و ئارجێنتینا ده‌خه‌ینه‌ڕوو...

- بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن فیفاوە بە فەرمی بڵاویکردووەتەوە، لە مێژوویاندا رووبەڕووبوونەوەکان بەم شێوەیە بووە:

ژمارەی یاری 104

ژمارەی بردنەوەی بڕازیل 40

ژمارەی بردنەوەی ئارجێنتینا 38

بەرامبەربوون 26

ژمارەی گۆڵەکانی بڕازیل 162

ژمارەی گۆڵەکانی ئارجێنتینا 162

- بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن فیفاوە تۆمار نەکراوە:

ژمارەی یاری 5

ژمارەی بردنەوەی بڕازیل 1

ژمارەی بردنەوەی ئارجێنتینا 4

بەرامبەربوون 0

ژمارەی گۆڵەکانی بڕازیل 8

ژمارەی گۆڵەکانی ئارجێنتینا 16

- کۆی گشتی رووبەڕووبوونەوەی فەرمی و نافەرمی، بە یاری دۆستانە و نێودەوڵەتییەوە:

ژمارەی یاری 108

ژمارەی بردنەوەی بڕازیل 41

ژمارەی بردنەوەی ئارجێنتینا 41

بەرامبەربوون 26

ژمارەی گۆڵەکانی بڕازیل 170

ژمارەی گۆڵەکانی ئارجێنتینا 175

- لە رووی بەدەستهێنانی ناسناوەکان:

مۆندیال:

بڕازیل 5 جار

ئارجێنتینا 2 جار

کوپا ئەمەریکا:

بڕازیل 8 جار

ئارجێنتینا 14 جار

جامی کیشوەرەکان:

بڕازیل 4 جار

ئارجێنتینا 1 جار

پاڵەوانێتی بان- ئەمەریکان:

بڕازیل 2 جار

ئارجێنتینا 1 جار

جامی ئارتیمیۆ فرانشی:

بڕازیل 0 جار

ئارجێنتینا 1 جار

مێدالیای ئاڵتوونی- ئۆڵمپی:

بڕازیل 1 جار

ئارجێنتینا 2 جار

کۆی گشتی ناسناوەکان:

بڕازیل 20 جار

ئارجێنتینا 21 جار

رووبەڕووبوونەوەی ئەم دوو هەڵبژاردەیە بریتییە لە کێبڕکێی یاریزانان لە نێوانیاندا، کە دیارترینیان لە مێژوودا، پێلێ و مارادۆنایە، لێرەدا چەند ئامارێک لەسەر دەستکەوتەکانی ئەو دوو یاریزانە دەخەینەڕوو:

کۆی یاری بۆ هەڵبژاردە:

پێلێ 92

مارادۆنا 91

کۆی گۆڵ بۆ هەڵبژاردە:

پێلێ 77

مارادۆنا 34

ناسناوی جامی جیهانی

پێلێ 3

مارادۆنا 1

کۆی گۆڵی لە ژیانی وەرزشییدا:

پێلێ 1281

مارادۆنا 311

راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە لە لێدوانەکانیاندا لەبارەی ئەم یارییە دۆستانەیەی نێوانیان، باس لە گرنگی رووبەڕووبوونەوەی ئارجێنتینا و بڕازیل دەکەن و ئەوان پێیان وایە ئەگەرچی یارییەکە دۆستانەیە، بەڵام گرنگی خۆی هەیە و هەموو توانایەکیان دەخەنەکار بۆ ئەوەی بتوانن ببنە براوەی یارییەکە!

ئارجێنتینا بەبێ مێسی بەشداری لەم پاڵەوانییەتییە کردووە، لەکاتێکدا بڕازیل نێیمار یاریزانە لاوە بەتواناکەی لەگەڵە و دەیەوێت ئەم ناسناوە دۆستانەیەش بخاتە ریزی دەستکەوتە مێژووییەکانیانەوە.

لە بەرامبەر نێیمار، ئارجێنتینا دیبالای کردووەتە سەرکردەی هەڵبژاردەکەی و بەگوێرەی پێکهاتەی پێشبینیکراویش هەریەک لە دیبالا و ئیکاردی سەرەکی دەبن.