كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌سه‌ر موسڵمانی رۆهینگا هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
له هه‌ڵوێستێكی مرۆییانه‌دا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێری تۆپی پێی پۆرتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌درید، داوای هاوكاریكردنی موسڵمانانی رۆهینگا ده‌كات.
رۆناڵدۆ وێنه‌یه‌كی خۆی و منداڵه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی موسڵمانانی رۆهینگا له یه‌كێك له كامپه‌كانی وڵاتی به‌نگلادیش و تێیدا داوا ده‌كات، هه‌مووان هاوكارییان بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌وه ناسراوه كه به‌شدارییه‌كی كارای له كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و به‌خشین بۆ رێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌كات و ساڵانه‌ش ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ لێقه‌وماوان ته‌رخان ده‌كات.
موسڵمانانی رۆهینگای هه‌رێمی ئاراكانی بۆرما، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و سوپا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 2017ه‌وه تاكو ئێستاش، زیاتر له 450 هه‌زار موسڵمانی رۆهینگا ئاواره‌ی وڵاتی به‌نگلادیش بوونه و له كامپه‌كان ده‌ژین، وێڕای ئه‌وه‌ش سه‌دان كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژ كراون.
One ? where we all ❤ our children. Please help. #Rohingya #Refugee @SavetheChildren https://t.co/t2eJN244Jl pic.twitter.com/9ZPwe5olJC
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) February 15, 2018