پێكهاته‌ی ریال مه‌درید به‌بێ 6 یاریزان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاو كرایه‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید له گه‌ڕی 38ـه‌می لالیگا ئه‌مشه‌و دوایین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی سیرامیكا له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاریال ده‌كات.
زیزۆ بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی 18 یاریزانی كردووه و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و دانی كارڤاخاڵ دوای چاكبوونه‌وه‌یان له پێكانه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه پێكهاته‌كه‌یان.
زیزۆ بۆ ئه‌م یارییه 6 یاریزانی دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتووه له (ناڤاس، ڤایخۆ، ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، لیۆرێنتی، سیبایۆس و مایۆرال).
یانه‌ی ریال مه‌درید به 75 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت و بلیتی چامپیۆنزلیگ وه‌رزی داهاتووی مسۆگه‌ر كردووه، یانه‌ی ڤیاریالیش به 60 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م دێت و وه‌رزی داهاتوو له یۆرۆپالیگ یاری ده‌كات.