"ئه‌م وێنه‌یه گوومان دروست ده‌كات كه مێسی مرۆڤ نه‌بێت"
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له چه‌ند كاتژمێری رابردوو وێنه‌یه‌كی بڵاو كرایه‌وه كه میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، به‌شێك پێیانوایه مێسی به‌هۆی ئه‌م وێنه‌وه مرۆڤی ئه‌م جیهانه نییه.
رۆژنامه‌ی ماركا كه له مه‌درید ده‌رده‌چێت، له باره‌ی وێنه‌كه‌ی مێسی نووسیویه‌تی: دیسان به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر مێسی ئاشكرا بوو كه مرۆڤ نییه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مێسی له كاتی راهێنانه‌كاندا قاچه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر سووڕاندووه كه به مرۆڤی ئاسایی ئه‌م كاره ناكرێت، كاتێك سه‌یری وێنه‌كه ده‌كه‌یت له‌وه تێده‌گه‌یت كه مێسی مرۆڤی ئه‌م جیهانه نییه.
لیۆنێل مێسی خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ئه‌م وه‌رزه به 23 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه.