به ڤیدیۆ... میدیاكان ده‌قی قسه‌كانی نێوان پۆگبا و مێسی ئاشكرا ده‌كه‌ن
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا هاوشانی پۆڵ پۆگبا ئه‌ستێره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌هۆی وه‌ستانی لالیگا و پرێمه‌رلیگ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان گه‌شتی دوبه‌یان كردووه و به‌رێككه‌وت له چێشتخانه‌یه‌ك یه‌كتریان بینیوه و گفتووگۆیه‌كی تایبه‌تیان كردووه و میدیاكانیش ده‌قی مشتومڕهكهی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی له پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، مێسی و پۆگبا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان ئارجێنتینا و فره‌نسا له مۆندیال قسه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه پۆگبا ئه‌و دروشم و گۆرانیه‌ی هانده‌رانی فره‌نسای له مۆندیال به‌بیر مێسی هێناوه‌ته‌وه كاتێك هانده‌رانی كه‌ڵه‌شێره‌كان به‌یه‌كه‌وه به گۆرانی ده‌یانگوت (كانتی مێسی راگرت).
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه مێسی به قسه‌كانی پۆگبا پێكه‌نیوه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هیچ یاریزانێك ئه‌وه‌ی ڕانه‌گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو پۆگبا به مێسی راگه‌یاندووه كه زۆر له مامه‌ڵه تاكتیكی خۆزێ مۆرینهۆ بێزاره و باسی جێهێشتنی مان یونایتد بۆ لیۆ كردووه.