كڵۆپ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر ستایشی زیدان ده‌كات
پێش فایناڵی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له نێوان لیڤه‌رپوول ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه ئینگلیزییه‌كه ستایشی زینه‌دین زیدان ده‌كات و ده‌شڵێت: ئه‌و وه‌ك یاریزان یه‌كێكه له 5 باشترینه‌كانی مێژوو، بۆیه من هه‌رگیز له نێو یاریگه له ئاستی ئه‌ودا نیم.
یۆرگن كلۆپ له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ له لێدوانێكدا بۆ وێب سایتی فه‌رمی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: من وه‌ك راهێنه‌ر خۆشحاڵم كه ده‌توانم كێبڕكێی زینه‌دین زیدان بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك یاریزان و له نێو یاریگه هه‌رگیز نه‌متوانیوه له ئاستی زیزۆ دا بم، ئه‌و یه‌كێكه له باشترینه‌كانی مێژوو.
كڵۆپ گوتیشی: زیدان له جیهانی تۆپی پێ خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه و دڵخۆشم كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه و دڵنیام یارییه‌كی به‌جۆش و خرۆش ده‌بێت.
یانه‌ی لیڤه‌پوول به سه‌ركردایه‌تی كڵۆپ ده‌یه‌وێت بۆ شه‌شه‌مینجار ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، دوایینجار له 2005 ئه‌و ناسناوه‌ی بردۆته‌وه، به‌ڵام ریال مه‌درید هه‌ڵگری 12 ناسناوی چامپیۆنزلیگه.