ئهو 20 ریكۆردهی كه هێشتا كریستیانۆ نهیشكاندووه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی یانهی ریال مهدرید، چەندنن ناسناوی گهورهی بهدهستهێناوه و دهیان ژمارهی پێوانهیی تۆمار كردووه، بهڵام ھێشتان بەشێک لە دەستکەوتی گەورە ماون تا پێیان بگات، کورەکەی مادێرا، لەم وەرزە بە دوای ئەم ناسناوانە ڕادەکات، تا پێیان بگات، بۆیە یاریی نەکردنی رۆناڵدۆ بۆ یەک یارییش کاریگەری لەسەر ئەم ھێرشبەرەی ریال مەدرید دەبێت، ئەو 20 ناسناوەی کریس دەستی نەکەوتووە.
1ـ بردنەوەی جامی جیھانی: ئیسپانەکان له 2010 خهونی بردنهوهی جامی جیهانیان هاته دی، بەڵام هێشتا پورتوگال بهم خهونهی نەگەیشتووە.
2ـ ملوانکەی زێرینی ئولۆمپیك: لیۆنێل مێسی له 2008 بۆ یهكهمجار ملوانكهی ئۆڵمپیكی له مل كرا، بهههمان شێوه نێیماریش ساڵی ڕابردوو ملوانكهی زێری بردهوه، بەڵام کریس هێشتا ملی بۆ بردنهوهی ئهو ملوانكهیه درێژ نهكردووه.
3ـ گرتنی سەرووی ریزبەندی گۆڵکەران لە لالیگادا: لە سەرتای خول تا کۆتایی وەک ئەوەی ھۆگۆ سانچێز لە وهرزی 1989 ـ 1990 بە تۆمارکردنی 38 گۆڵ ئەنجامیدا.
4ـ بردنەوەی زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگ: تا ئێستا كریس 4 جاری بردۆتەوە، بەڵام خینتۆ 6 جار و مالدینی 5 جار ناسناوی چامپیۆنزلیگیان بهرز كردۆتهوه.
5ـ تۆمارکردنی ھاتریک لە جامی جیھانی: وەک ئەوەی ئەفسانەی پۆرتووگالی یۆزیبیۆ ساڵی 1994 لە دژی کۆریای باکوور تۆماری کرد.
6ـ تۆمارکردنی 5 گۆڵ لە یارییەکانی جامی جیھانی: راستە رۆناڵدۆ لە لالیگا تۆماری کردووە، بەڵام تاکە یاریزان ئەم کارەی کرد بێت، ئۆلیگ سالینکۆی رووسییە، كاتێك ساڵی 1994, لە دژی کامیرۆن تۆماری کرد.
7ـ ئەنجامدانی زۆرترین یاریی بۆ ریال مەدرید: رائوول گۆنزالێز, زۆرترین بەشداریکردنی ھەیە بە 741 یاریی، بهڵام هێشتا كریستیانۆ نهیتوانیوه ئهم ریكۆرده بشكێنێت.
8ـ ریكۆردهكهی رۆبێرتۆ کارلۆس بڕازیلی: كارلۆس تاکە یاریزانی بێگانەیە, زۆرترین یاریی بۆ ر یال ئەنجام دابێت کە 527 یارییه، بهڵام هێشتا كریس بهم ریكۆردهش نهگهیشتووه.
9ـ ناسناوی بیچیچی: زۆرترین جار یاریزانی ئاتڵێتیك بلباو تیمۆ زارا, بۆ 6 جار بۆتە گۆڵکاری لالیگا، کەچی رۆنالدۆ تهنیا 4 جاری بردۆتەوە.
10- لە سەر ئاستی ریال مەدرید: دێستیڤانۆ خاوەنی 5 بیچیچیە، ھۆگۆ ساچێزیش, 4 جاری بردۆتەوە، كریستیانۆ لهسهر ئاستی یانهكهشی نهیتوانیوه پێشهنگ بگرێت.
11- تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یەک یاریی لالیگا: لادیسلاو کۆبانا لە بارسێلۆنا و ساتا لەگەڵ ئاتڵێتیك بلباو, لە یەك یاریی 7 گۆڵیان تۆمار کردووە.
12- بەتەمەن ترین یاریزانی ریال مەدرید: یاریزانی ههنگاریا فرێنس بۆشکاش، دواین یاریی بۆ ریال مهدرید ئهنجامیداوه، تەمەنی 38 ساڵ و 233 رۆژ بوو، ئهگهر كریستیانۆی 31 ساڵ له ریال مهدرید بهردهوام بێت، دهتوانێت ئهم ریكۆرده بشكێنێت.
13- بەدەستھێنانی زۆرترین ناسناو لەگەڵ مێرێنگێ: تا ئێستا خینتۆ خاوەنی زۆرترین دەستکەوتە بە 21 ناسناو، لە ماوەی ساڵانی 1953 ـ 1971.
14- زۆترین بەشداریکردن لە کلاسیکۆ: ئهم ریكۆردهش ھەر بەناوی خینتۆیە بە 44 دەرکەوتن.
15- ناسناوی گۆڵکەری یۆرۆ: وەک ئەوەی گریزمان لەگەڵ ئاتڵێتیكۆ مەدرید لە 2016, بەدەستیھێنا.
16- خاوەنی زۆرترین تۆپی زێرین: 4 جاری بردۆتەوە، بەڵام مێسی 5 تۆپی بەدەستھێناوە.
17- گۆڵکەری جامی جیھانی: وەک ئەوەی رۆناڵدۆی بڕازیلی له مۆندیالی 2002 كردی، كاتێك توانی ھەشت گۆڵ بكات.
18- تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یەک مۆندیال: وەک ئەوەی یاریزانی فڕەنسی جوست فۆنتێن, ساڵی 1958 كردی، كاتێك توانی 13 گۆڵ بکات، لەو کاتەوە کەس ئەوەی پێنەکراوە.
19- تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ بە لێدانی سزا: تا ئێستا بە ناوی رۆناڵد کومانی ھۆڵەندیە كه ئێستا راهێنهری یانهی ئێڤهرتۆنه، كومان بە 25 لێدانی سزا پلهی یهكهمی گرتووه، کەچی کریس خاوەنی 22 گۆڵە بە لێدانی سزا.
20- پێڵاوی زێرین: دوای ئەوەی مێسی وەرزی ڕابردوو بووە خاوەنی چوارهم پێڵاوی زێرین، لەو کاتەوە رۆناڵدۆ بەتەنھا لەم نەسناوە نەماوەتەوە و ھاوبەشی پەیدا بووە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم