مه‌ترسی مردن له‌سه‌ر یاریزانان و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ دروست بووه
پێش یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی وڵاتی ئارجێنتینا هۆشداریی ده‌داته یاریزانان و هانده‌ران كه كۆنترۆڵی لایه‌نی ده‌روونی خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا له ئه‌گه‌ری رووداوه‌كانی یارییه‌كه، یاخود نه‌گه‌یشتنی تانگۆ بۆ مۆندیال رووداوی مردنی كتوپڕی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له ئێستاوه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئارجێنتینا رێنمایی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه خۆیان بۆ سه‌یركردنی یاری داهاتووی ئارجێنتین ئاماده كردووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یارییه چاره‌نووسی مێسی و هاوڕێیه‌كانی له باره‌ی مۆندیال یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و مه‌ترسی سه‌رنه‌كه‌وتنیشیان له‌سه‌ره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئارجێنتینا رێنمایی ئه‌وه‌شی بڵاو كردۆته‌وه كه پێویسته هانده‌ران به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه بڕێكی كه‌م له خواردن و خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست بخۆن و زیاده‌ڕۆیی له خواردن نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی و گوشاری ده‌روونی رزگاریان بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئارجێنتینا هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه كه پێویسته هانده‌ران په‌ستان له‌سه‌ر خۆیان كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی له كاتی ئه‌نجامدان و هه‌ژماركردنی لێدانی سزا و له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تێكی گۆڵ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به 25 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می گرووپی ئه‌مێریكای باشوور دێت بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018، به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین یاری خۆی له پاڵاوتنه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و له‌م خانه‌یه به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵنه‌كشێت ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به مۆندیال له‌ده‌ست ده‌دات.