به به‌رگێكی نوێ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
دووشه‌ممه به ئه‌نجامدانی 6 یاری یه‌كه‌مین گه‌ڕی یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان به به‌شداریی 13 یانه ده‌ستپێده‌كات و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه 24 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوله‌كه، یانه‌ی برایه‌تی له خوله‌كه كشایه‌وه و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیشی له كوردستان هه‌ڵپه‌سارد، له كاتێكدا به‌پێی خشته‌ی ئه‌م وه‌رزه برایه‌تی له یه‌كه‌مین هه‌فته رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بۆوه.
هه‌ندرێن ـ هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له دێربی هه‌ولێر ده‌كرێت، هه‌ندرێن خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می وه‌رزی رابردوو به هه‌مان ستافی هونه‌ری یانه‌كه و به راهێنه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عروف و به پێكهاته‌یه‌كی لاو پێشوازی له وه‌رزی نوێی خولی نایاب ده‌كات و هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری نه‌گواستۆته‌وه.
هه‌ندرێن بۆ ئه‌م وه‌رزه 14 یاریزانی وه‌رزی رابردووی هێشتۆته‌وه و 5 یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه، 3 یاریزانیشی له ریزی لاوانه‌وه سه‌رخستووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و به به‌رگێكی نوێ هاتۆته نێو ململانێیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان، عه‌بدولڵا مه‌حموود راهێنه‌ری دێرینی شاری هه‌ولێر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه‌ی پایته‌ختی گرتۆته ئه‌ستۆ، 12 یاریزانی لاوی بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخستووه، 7 یاریزانی وه‌رزی رابردووی هێشتۆته‌وه و 3 یاریزانی تازه‌شیان گواستۆته‌وه.
گازی باكوور ـ شێروانه
دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كه‌مین یاری خولی نایابی كوردستان له كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی گازی باكوور وه‌رزی رابردوو به‌هۆی نائارامی و دۆخی شاری كه‌ركووك به‌شداری خوله‌كه‌ی نه‌كرد، ئه‌م وه‌رزه وه‌ك تاكه نوێنه‌ری شاره‌كه و به راهێنه‌رێكی لاو به‌شداری له خولی نایابی ده‌كه‌ن.
گازی باكوور بۆ ئه‌م وه‌رزه 15 یاریزانی پێشووی گه‌ڕاندۆته‌وه و 6 یاریزانی له ریزی لاوانه‌وه بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخستووه و 4 یاریزانی نوێشی گواستۆته‌وه ریزه‌كانی و ته‌نیا یه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ری هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه كه وه‌رزی رابردوو به بریارێك له خولی نایاب مایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه زۆرترین گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی كردووه. ته‌نیا 7 یاریزانی ساڵی رابردووی ماوه‌ته‌وه، 10 یاریزانی لاوی بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی سه‌رخستووه و 2 یاریزانی نوێی هێناوه‌ته‌وه ریزه‌كانی، جیا له‌وه‌ش هێرشبه‌رێكی پیشه‌گه‌ری ئێرانی به نێوی (فه‌رشید مه‌حموود) گواستۆته‌وه.
زێره‌ڤانی ـ ئاكرێ
یانه‌ی ئاكری دووشه‌ممه یه‌كه‌مین یاری خۆی له مێژووی خولی نایاب له دهۆك ده‌كات و ده‌بێته میوانی یانه‌ی زێره‌ڤانی، ئاكرێ به زۆرینه‌ی یاریزانانی وه‌رزی رابردووی كه له خولی پله‌یه‌ك یارییان ده‌كرد به‌شداری له خولی نایاب ده‌كه‌ن و 16 یاریزانی پارساڵیان ماوه‌ته‌وه، 2 یاریزانی پیشه‌گه‌ریان گواستۆته‌وه و 3 یاریزانی لاویان بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخستووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه دوو یاریزانی به‌رازیلی به میدیاكان ناساند و هه‌ردووكیان پێشتر له خولی به‌رازیلی یارییان كردووه، جۆن چۆلاپه له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات، ریكاردۆ سیلڤاش ناوه‌راستكاره و پێشتر له خولی بۆلیڤیاش یاری كردووه، جیا له‌وه‌ش زێره‌ڤانی 18 یاریزانی وه‌رزی رابردووی ماوه‌ته‌وه و 2 یاریزانی لاویشی سه‌رخستووه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ دهۆك
ده‌ربه‌ندیخان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا به‌شداری له خولی نایاب ده‌كات، له یه‌كه‌مین یاریشدا میوانداریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات، هه‌ركاتێكیش ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆیان یاری ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو یاریگه‌یان پڕ له هانده‌ر ده‌بێت و به جۆش و خرۆشه‌وه هانی تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و پێگه‌یه‌كی دیاری‌یان له نێو هانده‌رانی خوله وه‌رزشییه‌كانی كوردستان هه‌یه.
ده‌ره‌ندیخان، میوانه نوێیه‌كه‌ی خولی نایابی كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه 11 یاریزانی پێشووی هێشتۆته‌وه، 4 یاریزانی له تیپی لاوانه‌وه بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخستووه و 3 یاریزانی نوێشی گواستۆته‌وه، له ریزه‌كانیه یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ریش ده‌بینرێن.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك بۆ ئه‌م وه‌رزه 13 یاریزانی وه‌رزی رابردووی ماوه، 2 یاریزانی پیشه‌گه‌ری گواستۆته‌وه و 3 یاریزانی لاوی بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی سه‌رخستووه و له لیستی یاریزانه به‌شداربووه‌كان ده‌بێت بۆ خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه.
نه‌ورۆز ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سره‌و گورون كه ئه‌م وه‌رزه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه 15 یاریزانی وه‌رزی رابردووی هێشتۆته‌وه، 6 یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه، 3 یاریزانی لاویش بۆ تیپی یه‌كه‌می نه‌ورۆز سه‌رخراوه و هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ریان بۆ ئه‌م وه‌رزه نه‌گواستۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، به راهێنه‌ری سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشووی زۆرترین گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی كردووه، 8 یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه، 7 یاریزانی له ئاستی لاوانه‌وه بۆ تیپی پێشكه‌وتووان سه‌رخستووه و ته‌نیا 9 یاریزانی وه‌رزی رابردووی هێشتۆته‌وه و تا ئه‌م ساته‌ش پێشمه‌رگه هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری نه‌گواستۆته‌وه.
ئارارت ـ زاخۆ
ئارارات له پیرمام یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر زاخۆ ده‌كات، ئارارات بۆ ئه‌م وه‌رزه 16 یاریزانی وه‌رزی رابردووی هێشتۆته‌وه، 4 یاریزانی لاوی سه‌رخستووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 5 یاریزانی نوێ واژۆ كردووه و ته‌نیا یه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ریش له ریزه‌كانی ئارارات ده‌بینرێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ پارێزگاری له ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی وه‌رزی رابردووی كردووه، هیچ یاریزانێكی نه‌گواستۆته‌وه و 7 یاریزانی له ریزی لاوانه‌وه بۆ خولی نایاب سه‌رخستووه و 2 یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی وه‌رزی رابردووشی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌كانی پێشووی خولی نایابی كوردستان
دهۆك ( 2006 – 2007)
برووسك (2007 – 2008)
برووسك (2008-2009)
هه‌ولێر (2009 – 2010).
هه‌ندرێن (2010 – 2011).
هه‌ولێر (2011 – 2012).
زێره‌ڤانی (2012 – 2013).
زێره‌ڤانی (2013 – 2014).
زێره‌ڤانی (2014- 2015).
هه‌ولێر (2015-2016).
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (2016 – 2017).
زێره‌ڤانی (2017 – 2018).