یوێفا لە رێگای هاندەرانەوە باشترین پێکهاتەی 2017 دەستنیشان دەکات

50 یاریزان بەربژێرن و زۆرترینیان لە ریال مەدریدن

K24- هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لیستی بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی 2017ی ئەوروپای دەستنیشانکرد و هاندەران دەتوانن لە ئێستاوە دەنگی خۆیان بدەن.

یوێفا لە رێگای ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە لیستی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکرد کە بەربژێرن بۆ خەڵاتی باشترین پێکهاتەی ئەمساڵ، کە زۆرترین یاریزان بەر ریال مەدرید کەوتووە و 11 یاریزانی یانە مەدریدییەکە بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە باشترین پێکهاتەی ئەمساڵ، پێنج یاریزانی بارسێلۆنای رکابەری ریال لە لیستی بەربژێرەکانیشدا هەن. لە یۆڤێنتۆسیش شەش یاریزان بەربژێرن، کە یۆڤی وەرزی رابردوو پلەی دووەمی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و لە فایناڵ بە ریال مەدرید دۆڕا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان 14 سال بەربژێر بێت بۆ باشترین پێکهاتەی ساڵی یوێفا، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانیش هەشت یاریزانی ئیسپانی بەرژێرن بۆ پێکهاتەکە.

لە پرێمەرلیگ، چوار یاریزانی مانچێستەر یونایتدی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بەربژێرن و چوار یاریزانی تۆتێنهامیشی تێدایە، دوو یاریزانی مانچێستەر سیتیش لەنێو بەربژێرەکاندان.

بەربژێرانی یوێفا بۆ باشترین پێکهاتەی 2017
بەربژێرانی یوێفا بۆ باشترین پێکهاتەی 2017