بارسێلۆنا بووه پاڵهوانی لالیگا
بهچكهشێرانی بارسێلۆنا بوونە پاڵەوانی لالیگا و لە یاریی كۆتاییدا یانه كهتهلۆنیاییهكه به سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڤیاڕیالیان بردەوە و پلەی یەکەمی خولی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیایان لەسەر ئاستی بەچکەشێران بەدەستهێنا.
ئهمڕۆ یهكشهممه، 18 حوزهیرانی 2017، لە فایناڵی لالیگای منداڵان بەچکەشێرانی بارسێلۆنا و ڤیاڕیال بهیهك گهیشتن، منداڵانی بارسێلۆنا لەسەر ئەستۆی ئاتڵێتیکۆ مەدرید گەیشتبوونە یاریی کۆتایی، ڤیاریالیش دوای بردنەوەی لە ریال مەدرید گەیشتبووە فایناڵ.
بەچکەشێرانی بارسێلۆنا لە خولەکی دەیەمی یارییەکە لە رێگەی جیاردی کاپتنی تیپەکەیان گۆڵی یەکەمیان کرد و پێشكهوتن، دواتر ئیکێرا دوای یاریکردنی بە بەرگریکارانی ڤیاڕیال گۆڵی دووەم ی بۆ بارسێلۆنا کرد.
لە خولەکی 40ـی یارییەکەدا ڤیاڕیال لە رێگەی ئێنریکی جیاوازیی ئەنجامی یارییەکەی کەمکردەوە و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
چەند ساتێكی كهم دوای گۆڵەکەی ڤیاڕیال، جیرارد لە ناوەڕاستی یاریگاوە گۆڵی دووەمی بۆ بلاوگرانا کرد و بارسێلۆنا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا هێنا و منداڵەکانی بارسێلۆنا کە بە ماسیا بارسێلۆنا ناوزەد دەکرێن، بوونە پاڵەوانی لالیگا.